سامسۆنگ بە فەرمی دەستکردن بە وەرگرتنی داواکاری پێشوەختە بۆ چاویلکەی Galaxy XR لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت.
دوای کۆریا و ئەمریکا، سامسۆنگ بە فەرمی وەرگرتنی داواکاری پێشوەختەی بۆ چاویلکەی Galaxy XR لە بەریتانیا ڕاگەیاند؛ بەرهەمێک کە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٥) نمایش کرابوو.
چاویلکە نوێیەکە بە نرخی ١,٦٩٩ پاوەند و تەنها بە ڕەنگی زیویی (Silver Shadow) دەکەوێتە بازاڕەوە، کە پرۆسەی گەیاندنی لە ٨ی تەممووزەوە دەست پێدەکات. هاوکات سامسۆنگ نرخی جانتای گەشتیاری و کۆنترۆڵەرەکانی بە ٢٤٩ پاوەند بۆ هەر یەکێکیان دیاری کردووە.
ئەگەر تا ٣٠ی ئەیلوول هەر یەکێک لە پاشکۆکان لەگەڵ چاویلکەی Galaxy XRدا بکڕیت، %٣٠ داشکاندنت بۆ دەکرێت. جگە لەوەش، بە بەکارهێنانی کۆدی PAYPALXR لە کاتی پارەدان بەPayPal تا ٧ی تەممووز، دەتوانیت ١٠٠ پاوەند لە نرخی چاویلکەکە کەم بکەیتەوە. هاوکات کڕینی چاویلکەکە لەگەڵ هەر مۆبایلێکی گالاکسیدا %١٠ داشکاندنی دەچێتە سەر، و بە هەمان شێوە ئەگەر لەگەڵ کاژێر یان بیستۆکی گالاکسیدا پێکەوە بکڕدرێت، %١٠ لە نرخی کاژێر و بیستۆکەکە کەم دەبێتەوە. هۆگرانی ئەم براندە دەتوانن لە کۆگای ئۆنلاینی سامسۆنگی بەریتانیا سود لەم دەرفەتانە وەربگرن.