لوسید مۆتۆرس ئەم مانگە سیستەمی شۆفێری بێدەستی لە شەقامە سەرەکییەکان دەستپێدەکات

تشرینی یەکە 15, 2025 - 23:35
لوسید مۆتۆرس ئەم مانگە سیستەمی شۆفێری بێدەستی لە شەقامە سەرەکییەکان دەستپێدەکات

کۆمپانیای لوسید مۆتۆرس بەپێی ڕاگەیاندنێک، بەڕۆژی ٣٠ی تەممووز نوێکردنەوەیەکی نەرمەکالا بڵاودەکاتەوە کە سیستەمی شۆفێری بێدەست لە شەقامە سەرەکییەکان بۆ مۆدێلە سێدانەکانی لوسید ئایر کارا دەکات. ئەمە هەنگاوێکی گەورەە بۆ پێشکەوتنی سیستەمی یارمەتیدەری شۆفێری (ADAS)ی کۆمپانیاکە. 

بەم بڵاوکردنەوەیە، لوسید دەچێتە لیستی کۆمپانیاکانی وەک فۆرد (BlueCruise)، جێنەراڵ مۆتۆرس (Super Cruise)، و مێرسیس-بێنز (Drive Pilot) کە سیستەمی شۆفێری بێدەستیان لە ئەمریکا بەردەست کردووە. تێسلا یش بە سیستەمی (Full Self-Driving (Supervised)) لە هەندێ حاڵەتدا شۆفێری بێدەست ئەنجام دەدات، بەڵام بەشێوەیەکی فراوان بەردەست نییە. 

لوسید ڕایگەیاندووە کۆمپیوتەرە سەرەکییەکانی ئەم سیستەمە تەنها بۆ مۆدێلی ئایر بەردەست دەبێت، و نوێکردنەوەی بۆ Gravity SUV (کە نوێترین مۆدێلی ئەم کۆمپانیایە) بۆ کۆتاییەکانی ئەمسال ڕێکدەخرێت. (بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆکس ئۆتۆمۆتیڤ ، تەنها ٥ دانە لە Gravity SUVکان لە چارەکی دووەمی ساڵدا فرۆشراون!) 

هەروەها، ئەم سیستەمە تەنها بۆ ئەو کڕیارانە بەردەست دەبێت کە پاکەتی Dream Drive Pro یان کڕیوە بە نرخی ٢٥٠٠ دۆلار ، کە پێکدێت لە ٣٢ جۆر سێنسەر (لیدار، رادار، کامێرا، و ئەلتراسۆنیک). لوسید ڕای نەگەیاندووە چەند کەس ئەم پاکەتەیان کڕیوە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە نزیکەی ٢٠ هەزار ئۆتۆمبیلی لوسید فرۆشراوە. 

شۆفێرەکان پێویستە چاویان لە شەقام بێت و ئامادەبن لە هەر ساتێک کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکە بگرنە دەست (هەر وەک سیستەمەکانی رکابەری). لوسید دەڵێت کامێرایەکی ناو ئۆتۆمبیلەکە چاودێری چاوی شۆفێر دەکات. هەروەها سیستەمی بێدەست تەنها لە شەقامە سەرەکییەکان (divided highways) بەکاردەهێنرێت.