کالیفۆرنیا بە بەهای ٢٧٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ کڕیارانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕادەگەیەنێت

تشرینی یەکە 17, 2026 - 20:36
کالیفۆرنیا بە بەهای ٢٧٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ کڕیارانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕادەگەیەنێت

حکومەتی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕیارێکی نوێی بۆ پشتگیریکردنی کڕیارانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هاوکارییە باجییە فیدراڵییەکانی بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەڵوەشاندەوە.

بەرنامە نوێیەکە بە بودجەی ٢٧٠ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بەم شێوازەی خوارەوە هاوکاری پێشکەش دەکات:

  • ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێ: بڕی ٣,٥٠٠ دۆلار داشکاندن دەکرێت، بە مەرجێک نرخی ئۆتۆمبێلەکە لە ٥٠ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.
  • ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکارهاتوو: بڕی ١,٧٥٠ دۆلار داشکاندن دابین دەکرێت، بە مەرجێک نرخی لە ٢٥ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.

لە ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی ٢٠٪ی فرۆشی ئۆتۆمبێلە نوێیەکان لە کالیفۆرنیا لە جۆری کارەبایی بوون، کە تێیدا کۆمپانیای تێسلا (Tesla) کۆنترۆڵی نێزیکەی ٥٠٪ی ئەو بازاڕەی کردووە.