بایت دانس" شۆڕشێک لە بازاڕی پشکەکانی چیندا بەرپا دەکات
بڵاوبوونەوەی مۆدێلێکی نوێی ڤیدیۆیی لەلایەن کۆمپانیای "بایت دانس" (خاوەنی تیک تۆک)، بازاڕی پشکەکانی چین لە کەرتی تەکنەلۆژیا و میدیا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. ئەم مۆدێلە نوێیە کە ناوی "سیدانس 2.0" (Cedans 2.0) و لە 7ی شوبات بڵاوکرایەوە، بەهۆی کوالێتییە بەرزەکەی لە دروستکردنی ڤیدیۆ، سەرنجی شارەزایانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
ئەم پێشکەوتنە وایکرد پشکەکانی کۆمپانیایەکی وەک "COL Group" بە ڕێژەی 20% و کۆمپانیاکانی تری وەک "Shanghai Film" بە ڕێژەی 10% بەرزببنەوە. شلۆڤەکاران پێیان وایە ئەمە "ساتێکی یەکلاکەرەوەیە" بۆ پیشەسازی سینەما و تەلەفزیۆن، چونکە مۆدێلەکە توانای هەیە دەق، وێنە و دەنگ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بگۆڕێت بۆ ڤیدیۆ.
سەرکەوتنی "بایت دانس" بەشێکە لە کێبڕکێیەکی گەورەی ناوخۆیی چین لە بواری ژیریی دەستکرد، وەک چۆن پێشتر ئەپڵیکەیشنی "Kling" سەر بە کۆمپانیای "Kuaishou" لەسەر ئاستی جیهانی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد. ئەمەش نیشانەی بایەخی زۆری وەبەرهێنەرانە بەو کۆمپانیا چینیانەی کە خاوەنی مافی خاوەندارێتی فیکری و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوون.