دادگایی کردنی کۆمپانیای ئەمازۆن بەهۆی ماددەی “سۆدیۆم نیترات”

شوبات 25, 2026 - 11:31
دادگایی کردنی کۆمپانیای ئەمازۆن بەهۆی ماددەی “سۆدیۆم نیترات”

دادگای باڵای ویلایەتی واشنتۆن بڕیارێکی کۆدەنگی دەرکرد کە ڕێگە دەدات بە بەردەوامبوونی ئەو داوایاساییانەی دژی کۆمپانیای ئەمازۆن تۆمارکراون. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چوار خێزان کۆمپانیاکەیان تۆمەتبار کردووە بەوەی بەرپرسە لە گیانلەدەستدانی ئازیزانیان، کە لەڕێگەی کڕینی ماددەی "سۆدیۆم نیتریت" لە سایتەکە و بەکارهێنانی بۆ خۆکوشتن، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

دادگاکە بڕیاری پێشووی دادگایەکی نزمتری ڕەتکردەوە کە پێی وابوو ئەمازۆن بەرپرسیار نییە، چونکە خودی "خۆکوشتنەکە" هۆکاری سەرەکی مردنەکەیە. بەڵام خێزانەکان جەخت دەکەنەوە کە ئەمازۆن سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکە دەزانێت ئەم ماددەیە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردێت، نەک هەر بەردەوام بووە لە فرۆشتنی بەبێ هیچ سنووردارکردنێک، بەڵکو لە تەنیشتیدا پێشنیاری کڕینی کەلوپەلی دیکەشی کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ پرۆسەی خۆکوشتن.