ئێستا دەتوانیت بە ئاسانی فێری زمانی هیرۆگلیفی میسرییە کۆنەکان ببی !

مەکتەبی ئەسکەندەریە ماڵپەڕێکی نوێی دروستکردووە بۆ فێربوونی زمانی هیرۆگلیفی میسری کۆن. ماڵپەڕەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزییە، زیاتر لە ٥٠٠٠ وشەی تێدایە و بۆ فێرخوازان و کەسانی خولیای ئەم بوارەیە. زمانی هیرۆگلیفی دەکرێت لە هەموو لایەکەوە بنووسرێت و بە هێماگەلێک پێکهاتووە کە لە سروشتەوە وەرگیراون. میسرییەکان لە سەدەی چوارەمی زایینیدا واز لە بەکارهێنانی ئەم زمانە هێنا، تا شامپلیۆن لە ساڵی ١٨٢٢ توانی ڕەمزەکانی بکاتەوە.