نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دەگاتە 8,000 دۆلار

ئایار 3, 2026 - 11:57
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دەگاتە 8,000 دۆلار

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی دۆیچە بانکی ئەڵمانی، جیهان بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت، تێیدا پشتپەستن بە دۆلاری ئەمریکی کەم دەبێتەوە و زێڕ جێگەی دەگرێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە پێنج ساڵی داهاتوو ئەگەر بانکە ناوەندییەکان بەردەوام بن لە کڕینی زێڕ و دۆلار لە یەدەگەکانیان کەمبکەنەوە، ئەگەری هەیە نرخی هەر ئۆنسەیەک بگاتە 8,000 دۆلار.

جەختدەکاتەوە، وڵاتانی چین، سعوودیە، ئیمارات و میسر خەریکی زیادکردنی یەدەگی زێڕن بۆ ئەوەی لە سزای دارایی و ناجێگیری دۆلار پارێزراو بن، ئەم دۆخە وای کردووە؛ پشکی دۆلار لە یەدەگی وڵاتان لە 60% بۆ 40% دابەزێت.

زێڕ، هەمیشە وەک پەناگەیەکی سەلامەت لەلای وەبەرهێنەران و دامەزراوە دارییەکانی جیهان دادەنرێت، ئەم پێشبینییەی دۆیچە بانک ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیستەمی دارایی جیهان.