چۆن زیرەکی دەستکرد بۆ توێژینەوە زانستییەکان بەکاردێنیت
لە جەنجاڵیی جیهانی ئینتەرنێتدا، دۆزینەوەی زانیاریی ڕاست و باوەڕپێکراو بووەتە ئاڵنگارییەکی گەورە، زۆرجار کاتێکی زۆر لەناو ماڵپەڕە گشتییەکاندا بەفیڕۆ دەدەین بێ ئەوەی بگەینە ئەنجامێکی زانستی. لێرەدا پلاتفۆرمی Perplexity وەک وەرچەرخانێکی نوێ، ڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ و زانستی بۆ توێژەران و قوتابیان دەخاتە ڕوو.
تایبەتمەندیی Focus Academic لەم پلاتفۆرمەدا، تەنها گەڕانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو فلتەرێکی وردە کە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی هەڵە دەکات، گرنگی ئەم بەشە لە چەند خاڵێکدا کورت دەبێتەوە:
سەرچاوەی متمانەپێکراو: وەڵامەکان لە بە هەڕەمەکی یاخود لە ماڵپەڕە و سۆشیاڵ میدیاکان سەرچاوە ناگرن، بەڵکو تەنها لەناو کتێب، گۆڤارە زانستییەکان و تێزی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانەوە دەردەهێنرێن.
سەرچاوەسازی (Citation): گەورەترین گرفتی توێژەران دۆزینەوەی سەرچاوەیە، ئەم سیستمە بۆ هەر وەڵامێک، ناوی توێژینەوە و سەرچاوە ڕەسەنەکە دەخاتە ڕوو، کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕاپۆرت و توێژینەوەکانی دەرچووندا پشتی پێ ببەسترێت.
پوختەکردنەوە: ئەم ئامرازە توانای هەیە ئاڵۆزترین توێژینەوە پزیشکی و تەکنیکییەکان کورت بکاتەوە و بە زمانێکی هێندە سادە دایبڕێژێتەوە کە بۆ هەموو ئاست و تەمەنەکان تێگەیشتنی ئاسان بێت.
چۆن دەستپێبکەین؟
بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، تەنها پێویستە لە کاتی گەڕان لە ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنی Perplexity، دوگمەی Focus هەڵبژێریت و بیکەیتە سەر دۆخی Academic. بەم هەنگاوە سادەیە، ئینتەرنێت لە ژینگەیەکی گشتییەوە دەگۆڕێت بۆ کتێبخانەیەکی زانستیی تایبەت.