زنجیرەی Huawei Watch Fit 5 تایبەتمەندییەکانی پارەدانی Curve Pay پێدەگات

ئایار 17, 2026 - 10:55
ئایار 17, 2026 - 16:29
زنجیرەی Huawei Watch Fit 5 تایبەتمەندییەکانی پارەدانی Curve Pay پێدەگات

زنجیرەی Huawei Watch Fit 5 پشتگیریی Curve Pay پێدەگات، کە بریتیە لە جزدانێکی زیرەک و پارێزراو کە لەم کاتژمێرە وەرزشییە نوێیەدا کار دەکات، هواوی لە ڕێگەی لاپەڕەی فەرمیی AppGallery خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئەم پشتگیرییە نوێیەی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، مۆدێلەکانی زنجیرەی Huawei Watch Fit 5 ئێستا بە تەواوی لەگەڵ خزمەتگوزاریی Curve Pay دەگونجێن، ئەمە جزدانێکی دیجیتاڵییە کە ئەزموونی پارەدان لە ڕێگەی کاتژمێرە زیرەکەکان باشتر دەکات 

جیا لەمەش، بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی دوای کڕین کارتەکانی بگۆڕێت و جیا لەو سوودانەی کە هەن، پاداشتی زیاتریش بەدەستبهێنێت، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا، ئایسلەندا، نەرویج و لیشتنشتاین بەردەستە.

بەکارهێنەرانی زنجیرەی Watch Fit 5 دەتوانن پارەدانی بێبەرکەوتنی Curve Pay NFC هەڵبژێرن، کە تایبەتمەندییەکە تەنها بە یەک جووڵەی کاتژمێرەکە پارە دەدات، پێویست ناکات خەمی ئاسایشەکەت بێت، چونکە ئەگەر کاتژمێرەکە لە مەچەک بکرێتەوە، کۆدی پاسکۆد بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێش ئەنجامدانی پارەدان دەردەکەوێت.

کۆمپانیای هواوی دەڵێت:

"تەنها بە دەستلێدانێک لە ڕێگەی Curve Payـەوە پارە بدە، بێ پێویستی بە مۆبایل و جزدان، بۆ زنجیرەی Huawei Watch FIT 5 بە دیزاینێکی ناوازە، ئاسوودەیی بەدرێژایی ڕۆژ و ئامادەکردنی دەستبەجێ."

بۆ بەدەستهێنانی تایبەتمەندییە نوێیەکانی پارەدانی Curve Pay، ئەپڵیکەیشنی Curve Pay لەسەر ئامێری iOS یان Androidەکەت دابەزێنە و کارتە بانکییەکانت زیاد بکە. پاشان کاتژمێری هواوییەکەت لە ڕێگەی ئەپی Huawei Healthـەوە ببەستەرەوە. کاتژمێرەکەت کارا بکە، دوو کلیک لەسەر دوگمەی لایەنی کاتژمێرەکە بکە و لە نزیک ئامێرەکانی پارەدانەکە ڕایبگرە.