شیاومی ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی زنجیرەی Xiaomi 17T ڕاگەیاند
چیتر تەنها پێشبینی نییە، زنجیرەی Xiaomi 17T بە فەرمی بڕیارە لە ٢٨ی ئایاردا ڕابگەیەنرێت، کۆمپانیای شیاومی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکانی 17T و 17T Proی پشتڕاستکردەوە و بە "گەورەترین نوێکردنەوەی زنجیرەی T تا ئێستا" ناوزەدی کرد.
هەردوو مۆبایلەکە بڕیارە بە چیپسێتی MediaTek بڵاوبکرێنەوە، بە شێوەیەک مۆبایلی 17T چیپی Dimensity 8500-Ultraی تێدا بەکاردێت ، لە کاتێکدا پێدەچێت 17T Pro چیپی پێشەنگی Dimensity 9500 SoC تێدا بەکاربێت .
ڕوونما و کامێرا
ڕوونما (شاشە): چاوەڕوان دەکرێت جۆری Pro شاشەیەکی گەورەتری ٦.٨٣ ئینجی لە جۆری AMOLED (FHD+ 144Hz) هەبێت، لە کاتێکدا جۆرە ئاساییەکە (vanilla) شاشەیەکی ٦.٥٩ ئینجی AMOLED (FHD+ 120Hz) دەبێت.
کامێرا: هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی 50MPیان دەبێت؛ دەنگۆکان دەڵێن 17T هەستەوەری سەرەکی Light Fusion 800 بەکاردێنێت، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت 17T Pro هەستەوەری Light Fusion 950 هەڵبگرێت.، هاوێنەکانی تری وەک تەلەفۆتۆی 50MP بە زوومی ئۆپتیکاڵی 5x و هاوێنەی گۆشەفراوانی (ultrawide) 12MP، دەوترێت لە نێوان هەردوو مۆبایلەکەدا هاوبەشن.
پاتری و شەحنکردنەوە
Xiaomi 17T:
چاوەڕوان دەکرێت بە پاترییەکی 6,500mAh و شەحنکەرەوەی 67Wـەوە ڕابگەیەنرێت.
Xiaomi 17T Pro:
دەنگۆکان دەڵێن پاترییەکی گەورەتری 7,000mAhی دەبێت لەگەڵ شەحنی وایەری 100W و شەحنی بێوایەری 50W.
نرخەکان
دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی Xiaomi 17T (12/256GB) لە ئەوروپا لە ٧٤٩ یۆرۆوە (٨٧٨ دۆلار) دەستپێدەکات، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت نرخی Xiaomi 17T Pro (12/512GB) لە ٩٩٩ یۆرۆوە (١,١٧٠ دۆلار) دەستپێبکات.