باشترین پرۆمپتەکانی NotebookLM بۆ خوێندکاران و توێژەران: پێداچوونەوەی ئەدەبیات (Literature Review)
زۆربەی خوێندکاران چەندین هەفتە بە شێوازی کۆن و دەستی کات بەسەر دەبەن بۆ نووسینی پێداچوونەوەی ئەدەبیات (Literature Review).
بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی کات، لێرەدا پرۆمپتێکی سادە دەخەینە ڕوو کە تەنها بە کۆپی و پێست (Copy & Paste) یارمەتیدەرێکی گەورەت دەبێت بۆ نووسینی پێداچوونەوەی ئەدەبیات (Literature Review) بە شێوازێکی خێرا و ڕێکخراو.
تەواوی ئەو توێژینەوانەی ئەپڵۆد کراون بخوێنەرەوە و پێداچوونەوەیەکی ئەدەبیات (Literature Review) لەسەر [بابەتەکە] ئامادە بکە. بیرۆکە هاوشێوەکان لە یەک گرووپدا کۆبکەرەوە، ئەنجامە سەرەکییەکان ڕوون بکەرەوە، لێکۆڵینەوە جیاوازەکان بەراورد بکە، و ئاماژە بە کەلێنە زانستییە گرنگەکان بکە. هەروەها نیشانی بدە کە کام توێژینەوە پاڵپشتیی هەر خاڵێک دەکات.
سودەکەی: ئەم پرۆمپتە چەندین توێژینەوەی پەرشوبڵاو، دەگۆڕێت بۆ یەک پێداچوونەوەی ئەدەبیی ڕێکخراو و پوخت.