Galaxy Z Flip 7؛ پێناسەکردنەوەی پێوەرەکانی کوالێتی لە نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکاندا

حوزەیری 23, 2026 - 17:01
Galaxy Z Flip 7؛ پێناسەکردنەوەی پێوەرەکانی کوالێتی لە نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکاندا

سامسۆنگ بە مۆبایلی Galaxy Z Flip 7 کۆتایی بە کێشە باوەکانی مۆبایلی چەماوە هێنا و کردیە باشترین بژاردە بۆ کڕین. ئێستا لە پێشانگای "Prime Day"دا داشکاندنێکی گەورەی ٣٠٠ پاوەندی بۆ کراوە، بەمەش نرخەکەی لە ١,١٤٩ پاوەندەوە دابەزیوە بۆ٨٤٩  پاوەند .بەم نرخە، مۆبایلێکی گونجاوی ناو گیرفان بەدەست دەهێنیت کە خاوەنی ١٢ گێگابایت ڕام و شاشەیەکی ناوازەی ٦.٩ ئینچی (FHD+ AMOLED)١٢٠ هێرتزییە. خاڵی بەهێزی شاشەکەی ڕووناکییەکەیەتی (٢,٦٠٠ نیتس) کە وای لێدەکات لەژێر تیشکی خۆردا زۆر گەش و ڕوون بێت. سەرڕای ئەمانە، شاشە دەرەکییەکەی (FlexWindow) گەورەتر کراوە تا بتوانیت بێ کردنەوەی مۆبایلەکەش زۆربەی کارەکانت ڕاپەڕێنیت.

سەرڕای دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی، Galaxy Z Flip 7 هێز و توانایەکی هاوشێوەی مۆبایلە پێشەنگەکانی هەیە. مۆبایلەکە بە خێراترین پڕۆسێسەر لە مێژووی زنجیرەی Z Flip کاردەکات، بە جۆرێک ٪٩ لە ڕووی سی پی یو (CPU) و ٪٢٣ لە ڕووی گرافیکەوە خێراتر و نەرمتر بووە، ئەمەش فرەکاریی (Multitasking) و بەکارهێنانی هاوکاتی بەرنامەکان زۆر ئاسان دەکات.

 لە ڕووی کامێراوە، خاوەنی هەستەوەرێکی سەرەکی ٥٠ مێگاپێکسڵییە کە بە بزوێنەری ژیریی دەستکردی ProVisualی سامسۆنگ پاڵپشتی کراوە؛ ئەم تەکنەلۆژیایە ڕەنگەکان، ڕەنگی پێست و زوومکردن زۆر سروشتی نیشان دەدات و لە کاتی وێنەگرتنی شەودا (Nightography) بەبێ هیچ دواکەوتنێک، وێنەی زۆر ڕوون و خاوەن کۆنتراستی بەرز تۆمار دەکات. کۆتا گۆڕانکاریی گرنگ، پاترییەکەیەتی کە قەبارەکەی کراوەتە ٤,٣٠٠ ملیئەمپێر (گەورەترین پاتری لە مێژووی ئەم زنجیرەیەدا) و تا ٣١ کاتژمێر بەرگە دەگرێت، ئەمە وێڕای بەکارهێنانی چوارچێوەی بەهێزی ئۆتۆمبێلی (Armor Aluminum) و شووشەی پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 بۆ پاراستنی لە شکان. لە کۆتاییدا، بە نرخی ٨٤٩ پاوەند، ئەم مۆبایلە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە مۆبایلە چەماوەکان چیتر ئامادەن ببنە مۆبایلی سەرەکیی هەمووان.