ئایا سامسۆنگ دووبارە هەمان کامێرا لە Galaxy S27ـدا بەکاردێنێتەوە؟
ڕاپۆرتە نوێیەکان ئاماژە بە چەقبەستوویی کامێرای Galaxy S27 دەکەن؛ پێدەچێت سامسۆنگ لە مۆدێلی ستانداردی ئەم نەوەیەدا هیچ چاکسازییەکی ئەوتۆ لە ڕەقەکاڵای کامێراکەدا نەکات و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بە هەمان پێکهاتەی کۆنەوە نمایشی بکاتەوە .بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە Galaxy S27 وێنەی خراپ دەگرێت؛ چونکە سامسۆنگ هەمیشە لێهاتوویی خۆی لە باشترکردنی کوالێتیی وێنەکاندا سەلماندووە .کۆمپانیاکە دەتوانێت بەبێ گۆڕینی ڕەقەکاڵاش ئاستی وێنەی شەوانە و ڕەنگەکان بەرز بکاتەوە، هاوشێوەی ئەو ئەنجامە جێگیرەی کە لە Galaxy S25 دا بەدەستهات.
سەرەڕای ئەمەش، بەکارهێنانەوەی هەمان ڕەقەکاڵا بۆ چەند ساڵێک لەسەریەک، ڕەنگە سامسۆنگ لە کێبڕکێی بازاڕدا تووشی بەربەست بکات؛ بەتایبەت لە کاتێکدا کۆمپانیا ڕکابەرەکان بە خێرایی بەرەو پێش دەچن و خەریکی تاقیکردنەوەی هەستەوەری (Sensor) گەورەتر و سیستمی زوومی پێشکەوتووترن لە مۆبایلەکانیاندا.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە جادووی نەرمەکاڵا ناتوانێت جێگەی ڕەقەکاڵایەکی بەهێز بگرێتەوە؛ چونکە تەنیا هەستەوەرێکی نوێتر دەتوانێت ڕووناکی زیاتر کۆبکاتەوە و وێنەیەکی بێ ژاوەژاو و ساف پێشکەش بکات. لە کۆتاییدا، لەبەر ئەوەی کاتێکی زۆر ماوە بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی زنجیرەی Galaxy S27، ئەم پلانانە هێشتا بڕیاری کۆتایی نین و ئەگەری گۆڕانکارییان تێدا هەیە.