خێراییەکی ناوازە لە مۆبایلەکانی داهاتووی گالاکسی سامسۆنگدا

حوزەیری 24, 2026 - 12:22
خێراییەکی ناوازە لە مۆبایلەکانی داهاتووی گالاکسی سامسۆنگدا

کۆمپانیای سامسۆنگ پەردەی لەسەر یەکەمین چیپی عەمبارکردنی (UFS 5.0) لەسەر ئاستی جیهان لادا؛ تەکنەلۆجیایەک کە شۆڕشێک لە خێرایی مۆبایلەکانی داهاتوودا دەکات و چاوەڕوان دەکرێت بۆ یەکەمجار لە زنجیرەی گالاکسی S27دا جێگیر بکرێت. ئەم تەکنەلۆجیا نوێیەی عەمبارکردن، خێراییەکی بێوێنە دەستەبەر دەکات؛ بە شێوەیەک خێرایی خوێندنەوەی زانیارییەکانی دەگاتە ١٠.٨ گێگابایت/چرکە و خێرایی نووسینیشی دەگاتە ٩.٥ گێگابایت/چرکە، ئەمەش وای کردووە زیاتر لە دوو هێندە لە مۆبایلەکانی ئێستا خێراتر بێت.

ئەم چیپە نوێیە نەک تەنها خێرایی کردنەوەی ئەپەکان و توانای ژیریی دەستکرد (AI) لە ناو مۆبایلەکەدا بەهێز دەکات، بەڵکو لە ڕووی قەبارەوە بچووکترە و بە ڕێژەی ٪٤٠یش بەکارهێنانی وزەی پاتری کەم دەکاتەوە. دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسێسەری داهاتووی سامسۆنگ (Exynos 2700)  پشتگیری لەم تەکنەلۆجیایە دەکات، ئەمەش چانسی بەکارهێنانی لە مۆبایلەکانی گالاکسی S27دا زۆر زیاتر دەکات و هێز و خێراییەکی وایان پێدەدات کە بە ئاسانی پێش هەموو ڕکابەرەکانیان بکەون.