شۆڕشی HeyGen ؛ تەنها بە نووسین ڤیدیۆی پرۆفێشناڵ بەرهەمبهێنە
بەهۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی HeyGenـەوە، پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ چووە قۆناغێکی نوێوە و هەموو ئەو ڕێگرە تەکنیکیانەی پێشتر هەبوون کۆتاییان پێهات، بەجۆرێک کە چیتر بۆ دروستکردنی ڤیدیۆیەکی فێرکاری، ڕیکلامی یان ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا، پێویستت بە کامێرا، مۆنتاژ، ستۆدیۆ یان مایکرۆفۆنی پێشکەوتوو نابێت.
ئەم ماڵپەڕە وەک دەرهێنەر و ئەکتەرێکی پرۆفێشناڵ لەناو مۆبایل یان لاپتۆپەکەتدا کار دەکات؛ تەنها بە نووسینی دەقێک، دەتوانیت لە ڕێگەی زیاتر لە ١٠٠ کارەکتەری دیجیتاڵی جیاوازەوە (کچ، کوڕ، گەنج و بەتەمەن) ڤیدیۆی سینەمایی بەرهەمبهێنیت کە تێیدا ئەکتەرەکان بە دەنگێکی یەکجار سروشتی و جووڵەی ڕاستەقینەی دەست و دەموچاو قسە دەکەن. جگە لەمەش، تایبەتمەندییەکی تری سەرسوڕهێنەریHeyGen ئەوەیە کە دەتوانیت ڤیدیۆیەکی خۆتی بە زمانی کوردی پێبدەیت و ئەویش بە دەنگی خۆت وەریگێڕێتە سەر زمانەکانی وەک ئینگلیزی یان عەرەبی، لە کاتێکدا جووڵەی لێوەکانت (Lip-sync) بە تەواوی لەگەڵ زمانە نوێیەکە هاوتا دەکاتەوە بە شێوازێک کە کەس هەست بە گۆڕانکارییەکە نەکات.