شۆڕشێک لە جیهانی کارگێڕیدا؛ کۆتایی چەمکی CEO و سەرهەڵدانی "HUMAIN Builder"!

حوزەیری 28, 2026 - 15:31
شۆڕشێک لە جیهانی کارگێڕیدا؛ کۆتایی چەمکی CEO و سەرهەڵدانی "HUMAIN Builder"!

لەم کاتەی جیهان بەرەو بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد هەنگاو دەنێت، تاریق ئەمین، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سعوودیی (HUMAIN) بۆ ژیریی دەستکرد، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە پێکهاتەی کۆمپانیاکەیدا ئەنجامدا. ئەو بە شێوازێکی فەرمی نازناوی خۆی لە سەرۆکی جێبەجێکار (CEO)ەوە گۆڕی بۆ بونیادنەری هیوماین  (HUMAIN Builder)، کە ئەمەش جوڵەیەکی نوێ و سەرنجڕاکێشە لەسەر ئاستی جیهان.

ئەم کارە تەنها گۆڕینی ناونیشانێکی سادە نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی تێڕوانینێکی تەواو جیاواز و نوێیە بۆ داهاتووی کارکردن لە سەردەمی بریکارە زیرەکەکاندا(AI Agents)

 چەمکی "Builder" یان بونیادنەر چیە؟

لە سەردەمی نوێی تەکنەلۆژیادا، ئەم ناونیشانە گوزارشت لەو داهێنەرانە دەکات کە بە خێرایی و نەرمی، سیستەمە ئاڵۆزەکان دەخەنە گەڕ. ئەوان بیرۆکە تیۆرییەکان دەکەنە بەرهەمی واقیعی، کێشەکانی بازاڕ چارەسەر دەکەن و داهێنەرن لە خولقاندنی بەهای ئابووریی ڕاستەقینەدا.

لە ڕوانگەی تاریق ئەمینەوە، ئەم تێڕوانینە نوێیە تەواوی ناونیشانە کارگێڕییە نەریتییەکان ڕادەماڵێت. چیتر پۆستەکانی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار یان جێگری سەرۆک بەهای پێشوویان نامێنێت، بەڵکو تەنها یەک ناسنامەی ڕاستەقینە جێگەی هەمووان دەگرێتەوە کە ئەویش ناسنامەی Builderـە.

 ژیری دەستکرد چۆن جومگەکانی کار دەگۆڕێت؟

تاریق ئەمین ئاماژە بەوە دەکات : سیستەمی کۆن بە دەوری نازناوی کارگێڕی و پلەبەندیدا دەسووڕایەوە و فەرمانبەران پێشکەوتنی خۆیان تێدا دەبینیەوە. لاری لەمەدا نییە، بەڵام لە سەردەمێکدا کە بریکارە زیرەکەکان (AI Agents) زۆربەی کارە ڕۆژانەییەکان ڕادەپەڕێنن، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ڕۆڵ و ناسنامەی مرۆڤ لەناو کارەکاندا گۆڕانی بەسەردا بێت.

کۆمپانیای HUMAIN نایەوێت تەنها وەشانێکی باشترکراوی کۆمپانیا کلاسیکییەکان بێت؛ ئامانجی ڕاستەقینەی ئەوان دروستکردنی ژینگەیەکە کە تێیدا هەموو فەرمانبەرێک، بێ گوێدانە پسپۆڕییە تەکنیکی یان کارگێڕییەکەی، ببێتە بونیادنەر و داهێنەر.

 پێکهاتەی نوێ: هەمووان دەبنە بونیادنەری بریکارە زیرەکەکان (Agents)

لەم مۆدێلە مۆدێرنەدا، کارەکان بەم شێوازە پوختە دابەش دەبن:

بەشی سەرچاوە مرۆییەکان (HR): بریکاری زیرەکی دەستکرد بونیاد دەنێت.

بەشی دارایی (Finance): بریکاری زیرەکی دەستکرد بونیاد دەنێت.

بەشی یاسایی (Legal): بریکاری زیرەکی دەستکرد بونیاد دەنێت.

بەشی کارپێکردن (Operations): بریکاری زیرەکی دەستکرد بونیاد دەنێت.

بەشی مارکێتینگ (Marketing): بریکاری زیرەکی دەستکرد بونیاد دەنێت.

 پوختە: ئامانجی بنەڕەتیی ئەم تێڕوانینە کارگێڕییە، کەمکردنەوەی هێزی کار نییە، بەڵکو داڕشتنەوەی پێگەی پیشەیی کارمەندانە لەسەر بنەمایەکی نوێ. بەرپرسیارێتییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵکو ئەوەی نوێ دەکرێتەوە شێوازی بیرکردنەوە و دیدگای گشتییە. لەم پێکهاتە نوێیەدا، پێویستە لە بەرزترین کارگێڕەوە تا نوێترین ئەندامی تیمەکە، خاوەنی یەک پەیام و یەک ناسنامە بن کە ئەویش ناسنامەی "بونیادنەر"ە.