ئەپڵ بە چیپی M7 Ultra و نوێکاریی گەورەوە لە ساڵی ٢٠٢٨دا Mac Studio بەرهەم دەهێنێت.

حوزەیری 29, 2026 - 08:49
حوزەیری 29, 2026 - 08:52
ئەپڵ بە چیپی M7 Ultra و نوێکاریی گەورەوە لە ساڵی ٢٠٢٨دا Mac Studio بەرهەم دەهێنێت.

کۆمپانیای ئەپڵ لە پلانیدایە لە کۆتایی ئەمساڵدا (٢٠٢٦)، وەشانێکی نوێی کۆمپیوتەری "Mac Studio"  بە پڕۆسێسەرەکانی M5 Max و M5 Ultra ڕابگەیەنێت. ئەم نوێکردنەوەیە لە مێژە چاوەڕوان دەکرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی وەشانی سەرەتای ٢٠٢٥ بەهۆی بەکارهێنانی چیپی کۆنی M3 Ultra  لەسەرئاستی باڵادا دواکەوتووبوو. مارک گورمان لە بلومبێرگ پشتڕاستی دەکاتەوە کە وەشانی نوێی ئەمساڵ تەنها نوێکردنەوەی چیپەکان دەبێت و پلانەکە وەک خۆی بەڕێوەدەچێتئەم دواکەوتنەش دوای ئەوە هات کە ساڵی ڕابردوو، بەهۆی قەیرانی دابینکردنی بیرگەوە (Memory Crisis)، ئەپڵ نەیتوانی ئامێرەکە لە کاتی خۆیدا و لە کۆنگرەی  WWDCدا ڕابگەیەنێت .ئەم نوێکردنەوەیە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ کڕیاران؛ بەتایبەت دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی کەمیی خستنەڕوو لە بازاڕ، کۆنبوونی چیپەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە تووشی ناڕەحەتی بوبوون.

سەبارەت بە داهاتووی دوورتر، ئەپڵ پلانی داناوە لە ساڵی ٢٠٢٨دا کۆمپیوتەری  Mac Studio بە چیپی  M7 Ultraبەرهەم بهێنێت. سەرنجڕاکێشترین خاڵ ئەوەیە کە ئەپڵ پەرە بە چیپە پێشکەوتووەکانی خێزانی ) M6وەک  Pro, Max(Ultraو  نادات و تەنها لەسەر چیپی بنەڕەتیی M6  دەوەستێت، تاوەکو ڕاستەوخۆ باز بداتە سەر نەوەی .M7

بۆ ساڵی ٢٠٢٨، ئەپڵ کار لەسەر پەرەپێدانی سیستەمی ساردکەرەوەی ناوخۆیی  (Heat sink) دەکات بۆ باشترکردنی توانای گەرمی، بەتایبەت کاتێک کۆمپیوتەرەکە ئەرکە قورسەکانی ژیریی دەستکرد (AI) جێبەجێ دەکات. ئەگەرچی مۆدێلی M5 گۆڕانکاریی لە دیزاینی دەرەوەیدا ناکرێت، بەڵام گورمان ئاماژە بە ئەگەری گۆڕینی دیزاینی مۆدێلی M7 دەکات؛ هەرچەندە ئەپڵ بەوە ناسراوە کە دیزاینی دێسکتۆپەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ وەک خۆی دەهێڵێتەوە.