دوایین کۆمەڵەی نوێکارییەکانی مانگی حوزەیرانی سامسۆنگ گەیشتن

تشرینی یەکە 1, 2026 - 18:01
دوایین کۆمەڵەی نوێکارییەکانی مانگی حوزەیرانی سامسۆنگ گەیشتن

مانگی حوزەیران تازە کۆتایی هات، بەڵام سامسۆنگ هێشتا بەردەوامە لە ناردنی نوێکارییەکانی ئەو مانگە بۆ ئەو ئامێرانەی کە پشتگیرییان لێدەکرێت. لەگەڵ چوونە ناو مانگی تەممووزەوە، مۆبایلەکانی Fold 5، زنجیرەی Galaxy S24، و زنجیرەی Galaxy S22 دوایین نوێکارییەکانیان پێگەیشتووە.

وەک چاوەڕوان دەکرێت، نوێکارییەکان بچووکن و تەنها نوێترین پاچە ئەمنییەکانی ئەندرۆید بۆ ئامێرەکان دابین دەکەن. بەو پێیەی سامسۆنگ لە هەفتەکانی ڕابردوودا نوێکاریی گەورەی One UI 8.5 ـی بڵاوکردەوە، ئێستا بۆ ماوەیەک تەنها نوێکاریی بچووک بەردەست دەبن، تا لە مانگەکانی داهاتوودا وەشانی ئەندرۆید ١٧ بڵاودەکریتەوە.

لیستی تەواوی وەشانەکان (Builds) و ئامێرەکان لە خوارەوە هاتووە:

  • :Galaxy Z Fold 5 F946USQS8GZF1 
  • Galaxy Z Flip 5 F731USQS8GZF :1
  •  :Galaxy S24 Ultra S928USQS6DZF2
  •  :Galaxy S24+ S926USQS6DZF2
  • Galaxy S24 S921USQS6DZF2 :
  • Galaxy S23 Ultra S918USQS8FZF5 :
  •  :Galaxy S23+ S916USQS8FZF5
  •  :Galaxy S23 S911USQS8FZF5
  •  :Galaxy S22 Ultra S928USQS6DZF2
  •  :Galaxy S22+ S906USQSAGZF3
  • Galaxy S22 S901USQSAGZF3 :

بۆ پشکنین و دابەزاندنی نوێکارییەکە لە مۆبایلەکەتدا، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:

 Settings > Software update > Download and install (ڕێکخستنەکان > نوێکاریی نەرمەکاڵا > دابەزاندن و جێگیرکردن).