وەشانی نوێی بەرنامەی WinRAR بە ژمارە 7.23 بڵاوکرایەوە
ئەمە تەنها نوێکارییەکی سادە نییە، بەڵکو ئەپدیتێکی پێویستە کە پێشنیاز دەکرێت بەکارهێنەرانی ویندۆز بە زوویی ئەنجامی بدەن.
لەم وەشانەدا، جیا لە خێراکردنی پرۆسەکە، گونجانی بەرنامەکە لەگەڵ سیستمە نوێیەکاندا زۆر باشتر کراوە. ئێستا دەتوانن فایلەکانتان بە پارێزگارییەکی توندتر و قەبارەیەکی کەمترەوە ئەرشیف بکەن و سوود لە سەرجەم چاکسازییە نوێیەکانی بەڕێوەبردنی داتا وەربگرن
بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمپانیای WinRAR، لەم وەشانەدا کێشەیەکی ئەمنی گەورە (Vulnerability) لە بەشی چاککردنەوە و گەڕاندنەوەی داتاکانی پەڕگەی RAR5 چارەسەر کراوە.
هەروەها کێشەیەکی ئەمنی تریش چاککراوە؛ پێشتر ئەگەر فایلێکی زیانبەخش یان هاککراوت بکردایەتەوە، دەکرا فایلەکان بچنە دەرەوەی ئەو فۆڵدەرەی کە خۆت داتناوە، ئەمەش ڕێگەی بۆ هاکەران خۆش دەکرد زیان بە سیستمەکەت بگەیەنن. کۆمپانیای WinRAR دەڵێت لەم وەشانە نوێیەدا سیستمی پشکنینیان لە کاتی دەرهێنانی فایلەکاندا (Extract) زۆر بەهێزتر کردووە و ئەم مەترسییەیان بە تەواوی نەهێشتووە.
خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە بەرنامەی WinRAR بە پێچەوانەی زۆربەی بەرنامەکانی ترەوە، بە شێوەیەکی خۆکار نوێ (ئەپدیت) نابێتەوە. واتە ئەگەر هێشتا وەشانی کۆنت لەسەر سیستمەکەت هەیە، باشترە وەشانی نوێ بە دەستی لە سایتە فەرمییەکەیەوە دابەزێنیت و دایمەزرێنیت.
لینکی دابەزاندن لە ماڵپەڕی فەرمی WinRAR:
https://www.win-rar.com/download.html?L=0&utm_source=chatgpt.com