کۆمپانیای DJI زنجیرەیOsmo Mobile 8P بڵاودەکاتەوە
کۆمپانیای DJI، پێشەنگی جیهان لە بواری دەڕۆن و تەکنەلۆژیای کامێرا، زنجیرەیOsmo Mobile 8P ی بە بازاڕەکانی جیهان ناساند، ئەم ئامێرە بە تایبەتمەندی پێشکەوتووی چوارچێوەبەندی و شوێنکەوتنی (Tracking) تێدایە.
کۆنتڕۆڵکەری نوێی Osmo FrameTap کە دەکرێت لە ئامێرەکە جیا بکرێتەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات سێڵفی و وێنە لە دوورەوە بە چوارچێوەبەندییەکی ورد بگرن. هاوکات، سیستەمی نوێکراوەی ActiveTrack 8.01 شوێنکەوتن بە چالاکتر ئەنجام دەدات، ئامێری نوێی Osmo FrameTap ڕێگە بە دروستکەران دەدات سێڵفی بە کامێرای دواوە بگرن یان لە دوورەوە ئاراستەی وێنەگرتنەکە بکەن، ئەم کۆنتڕۆڵکەرە شاشەیەکی هەیە کە دیمەنی ناو مۆبایلەکە یان مۆدیوڵی فرەکارەی Multifunctional Module 2 نیشان دەدات، جیا لەمەش جۆیستیکە زیرەکەکەی ڕێگە بە کۆنتڕۆڵی وردی جوڵە و زووم دەدات، هەروەها دیزاینە موگناتیسییەکەی وای کردووە بە ئاسانی بە دەسکی جێگیرکەرەکەوە (Gimbal) بنوسێت یان لێی بێتەوە.
ئەم ئامێرە چەندین ڕێگەی جیاواز بۆ هێشتنەوەی بابەتەکان لەناو چوارچێوەی وێنەکەدا پێشکەش دەکات، مۆدیوڵی نوێی Multifunctional Module 2 نەک تەنها مرۆڤ و ئاژەڵ، بەڵکو دەتوانێت شوێن ئۆتۆمبێل و شوێنەوارەکان بکەوێت، لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی DJI Mimo و سیستەمی ActiveTrack 8.01، دەتوانرێت لە شوێنە قەرەباڵغەکانی وەک کۆنسێرت و یاریگاکان بە وردی سەرنج بخرێتە سەر بابەتی مەبەست، تەنانەت ئەگەر بەربەستیش بێتە پێشیان.
هەروەها کێشی نزیکەی ٣٨٦ گرامە، خاوەنی سێپایەکی (Tripod) ناوەکی و ستونێکی درێژکەرەوەی ٢١٥ ملمە، پاترییەکەی تا ١٠ کاتژمێر کار دەکات و دەتوانرێت لە ڕێگەی پۆرتی USB-C وەک بارگاوی کەرەوە (Power Bank) بۆ مۆبایلەکە بەکاربهێنرێت، لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی DJI Mimo چەندین مۆدی سینەمایی بۆ بەردەست دەبێت
ئامێری DJI Osmo Mobile 8P بەم نرخانەی خوارەوە بەردەست دەبێت :
1. Standard Combo (پاکێجی ستاندارد):
بە نرخی ١٨٧ دۆلار. (ئامێرەکە، گیرەکەی مۆبایل، FrameTap، کێبڵەکان و جانتای پاراستن).
2. Advanced Tracking Combo:
بە نرخی ٢٢٣ دۆلار . (پاکێجی ستاندارد + مۆدیوڵی فرەکارەی ٢).
3. Creator Combo:
بە نرخی ٢٥٨ دۆلار . (پاکێجی پێشکەوتوو + سیستەمی مایکرۆفۆنی DJI Mic Mini 2 و پێداویستییەکانی).
ڕەنگە لە کوردستان نرخەکەمان گۆڕانکاریان بەسەردابێت و جیاوازبن.