نوێترین نرخەکانی سامسۆنگ پێش بڵاوبوونەوەی فەرمی دزەیان پێکرا!

تشرینی یەکە 5, 2026 - 09:26
تشرینی یەکە 5, 2026 - 09:27
نوێترین نرخەکانی سامسۆنگ پێش بڵاوبوونەوەی فەرمی دزەیان پێکرا!
نوێترین نرخەکانی سامسۆنگ پێش بڵاوبوونەوەی فەرمی دزەیان پێکرا!

پێشبینییەکی بەربڵاو هەیە کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە بۆنەی  (Unpacked)دا کە بڕیارە لە ٢٢ی تەممووزدا لە شاری لەندەن بەڕێوەبچێت، پەردە لەسەر مۆدێلەکانی  Galaxy Z Fold8، Galaxy Z Fold8 Ultra، Galaxy Z Flip8، Galaxy Watch9 و Galaxy Watch Ultra 2 لابدات.

سەرەتا، پێش بەڕێوەچوونی فەرمی ئەم بۆنەیە، تەواوی نرخە دزەپێکراوەکانی ئەم بەرهەمانە لە بازاڕەکانی ئەوروپادا ئاشکرا بوون. لە لایەکی ترەوە، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخەکانی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە.

مۆدێلی Fold8 Ultra کە شوێنگرەوەی Fold7ـە، نرخی دەستپێکەکەی بۆ بیرگەی 256 GB لە ٢,١٩٩ یۆرۆەوە دەستپێدەکات، کە ١٠٠ یۆرۆ گرانترە لە . Fold7 ئەگەر بیرگەی 512GBـت بوێت، پێویستە ٢,٣٩٩ یۆرۆ بدەیت، کە ئەمیشیان ١٨٠ یۆرۆ لە Fold7 گرانترە. بۆ وەشانی 1TB، پێویستە بڕی ٢,٧٩٩ یۆرۆ خەرج بکەیت، کە زیادبوونێکی ٢٨٠ یۆرۆیی بەخۆیەوە بینیوە.

مۆدێلیGalaxy Z Fold8 ، نرخی دەستپێکەکەی ١,٩٩٩ یۆرۆ دەبێت بۆ بیرگەی 256GB، و بۆ وەشانی 512 GB  بەرزدەبێتەوە بۆ ٢,١٩٩ یۆرۆ، لە کاتێکدا بەرزترین مۆدێل بە بیرگەی 1 TB بە ٢,٥٩٩ یۆرۆ پێشکەش دەکرێت. مۆدێلی Flip8 بۆ بیرگەی 256 GB بڕی ١,٢٩٩ یۆرۆ و بۆ بیرگەی 512 GB بڕی ١,٤٩٩ یۆرۆی تێدەچێت. ئەم نرخانە بە بەراورد بە مۆدێلی Flip7، بە ڕێژەی ١٠٠ یۆرۆ و ١٨٠ یۆرۆ (بەپێی ڕیزبەندی) گرانتر بوون.

کاتژمێرە زیرەکەکانیش بە هەمان شێوە گرانتر دەبن؛ کاتژمێری Galaxy Watch Ultra 2 بە تۆڕی LTE نرخەکەی ٧٤٩ یۆرۆ دەبێت (٥٠ یۆرۆ گرانتر لە وەشانی یەکەم)، لە کاتێکدا کاتژمێری 40mm Galaxy Watch9 بڕی ٤٠٩ یۆرۆی تێدەچێت (٤٠ یۆرۆ گرانتر لە Watch8)، و وەشانی 44mm لە ٤٥٩ یۆرۆەوە دەستپێدەکات. ئەگەر هێڵی LTEـت بۆ کاتژمێری Watch9 بوێت، پێویستە ٣٠ یۆرۆی تریش بخەیتە سەر نرخەکەی.