داهێنانی نوێی ئەپڵ؛ ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک ئێکسسواراتی ناوازە لەگەڵ تەنکترین پۆپسۆکێت لە مێژوودا.
ئەپڵ لە ڕێگەی هاوبەشیکردن لەگەڵ چەندین براندا، کۆمەڵێک ئێکسسواراتی نوێی وەک ئامێری شەحنکردنەوە، پاوەربانک و کێبڵی بە ڕەنگە گەشەکانی شین، پەمەیی و فیرۆزەیی خستە ڕوو.ئەم ڕەنگە گەش و سەرنجڕاکێشانە لە کاتێکی گونجاودا و هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین لە ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی تردا دەخرێنە ڕوو. ئەم بژاردە ڕەنگە نوێیانە تەنها و بە شێوەیەکی تایبەت لە ڕێگەی ئەپڵ خۆیەوە بەردەستن، چ بە شێوازی ئۆنلاین یان بە وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لە کۆگا فەرمییەکاندا.
یەکێک لە بەرهەمە سەرنجڕاکێشە نوێیەکانی ئەپڵ، پۆپسۆکێتی PopSockets Low-Proیە، کە تەنکترین و مۆدێرنترین وەشانی پۆپسۆکێتە کە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت. ئەم ئێکسسواراتە کە هاوتایە لەگەڵ تەکنەلۆژیای ماگسەیف (MagSafe)، نرخەکەی لە ئەمریکا ٣٩.٩٥ دۆلارە و هاوشێوەی پێشتر وەک دەسکێک بۆ گرتنی ئایفۆن و ستاندێک بۆ ڕاگرتنی کار دەکات، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەستوورییەکەی تەنها ٢.٥ ملیمەترە.
ئەو براندە بەناوبانگانەی تری کە بەشدارن لەم بەرهەمهێنانەدا بریتین لە Belkin، Herschel، Mophie، Nimble، Scosche، و Twelve South.
لێرەدا چەند نموونەیەک لەو بەرهەمانە دەخەینە ڕوو:
- Mophie Knit Puck بۆ ئایرتاگ (AirTag)
- Twelve South PowerClip پاوەربانک و شەحنکەرەوە
- Herschel AirTag Charm زەنجیرەی جوانی بۆ ئایرتاگ
- Nimble SharePower شەحنکەرەوەی مۆبایلی گەڕۆک (پاوەربانک)