دەنگۆکان لەسەر گالاکسی Z Fold 8 شتێکی وای بۆ خەیاڵ نەهێشتووەتەوە

ئایار 23, 2026 - 18:28
دەنگۆکان لەسەر گالاکسی Z Fold 8 شتێکی وای بۆ خەیاڵ نەهێشتووەتەوە

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ Galaxy Z Fold 8 جارێکی تر لە ئینتەرنێتدا دزەیان پێکرا و زۆربەی زانیارییەکانی پێشوویان پشتڕاستکردەوە. چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ لە مانگی تەمموزدا لە پاڵ مۆبایلی Galaxy Z Flip 8، ئەندامێکی نوێی خێزانەکە بە ناوی Galaxy Z Fold 8 Wide (کە بە Wide Foldـیش دەناسرێت) ڕابگەیەنێت.


ماڵپەڕی یۆنانی TechManiacs کۆمەڵێک زانیاری نوێ و گرنگی لەسەر تایبەتمەندییەکانی ڤێرژنی Wide ئاشکرا کردووە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

پاتری و بارگاویکردنەوە

پاتری: ٤,٨٠٠ mAh (میلیئامپێر).
خێرایی بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای وایەری ٤٥ واتی دەکات.

- شاشە و دیزاین

شاشەی ناوەوە (چەماوە): ٧.٦ ئینچ بە ڕێژەی دیمەنی 4:3.
شاشەی دەرەوە (کەڤەر): ٥.٤ ئینچ.
کێشی ئامێرەکە: تەنها ٢٠٠ گرام
ئەم کێشە کەمە زۆر سەرنجڕاکێشە، چونکە وا دەکات ئامێرەکە لە S26 Ultra (کە ٢١٤ گرامە) سووکتر بێت و نزیک بێت لە کێشی S26 Plus (کە ١٩٠ گرامە).

- کامێراکان

کامێرای سەرەکی: ٥٠ مێگاپیکسڵ.
کامێرای ئەڵتراواید (گۆشە فراوان): ٥٠ مێگاپیکسڵ.
کامێرای سێڵفی: دوو کامێرای ١٠ مێگاپیکسڵی (لەسەر هەر شاشەیەک دانەیەک).

-ڕەقەکاڵا و پڕۆسێسەر

پڕۆسێسەر: بەهێزترین پڕۆسێسەری کوالکۆم Snapdragon 8 Elite Gen 5.