بە پێی ڕاپۆرتێک نیوەی هەرزەکاران دەڵێن سۆشیال میدیا بۆ تەندروستی دەروونی گەنجان خراپە

لە ڕاپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی پیو، ٤٨٪ ی هەرزەکارانی ئەمریکا پێیان وایە سۆشیال میدیا کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە لەسەر هاوتەمەنەکانیان، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە ٣٢٪ لە ساڵی ٢٠٢٢. سەیرە کە تەنها ١٤٪ دەڵێن میدیا کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر خۆیان. ٤٤٪ ی هەرزەکاران دەڵێن بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و مۆبایلەکانیان کەم کردووەتەوە. کچان زیاتر ڕاپۆرتی ئەوە دەکەن کە سۆشیال میدیا زیانی بە خەو، بەرهەمداری، تەندروستی دەروونی و متمانەبەخۆیان گەیاندووە. هەروەها کچان (٤٨٪) زیاتر لە کوڕان (٤٠٪) بەکارهێنانی میدیای کۆمەڵایەتییان کەم کردووەتەوە. ٨٩٪ ی دایکوباوکان و ٧٧٪ ی هەرزەکاران نیگەرانن لەبارەی تەندروستی دەروونی گەنجان، بەڵام دایکوباوکان زیاتر نیگەرانن لەبارەی کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر منداڵەکانیان.بەپێی ماڵپەڕی CNN