بەرواری فەرمی دەرکردنی زنجیرە Galaxy S26
زنجیرەی Galaxy S26 مانگێکی تەواو دواتر لە زنجیرەی پێشووی Galaxy S25 دێت. بەپێی دەرچوونێکی نوێ لە ڕاگەیاندنێکی فەرمی سامسۆنگ، ئەم کۆمپانیایە بۆنەی “Galaxy Unpacked” لە ڕۆژی ٢٥ی شوبات دەگرێت.
هۆکاری ئەم دواکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەک کە سامسۆنگ لە کاتە کۆتاییەکاندا لە ڕیزبەندی مۆبایلەکانیدا کردوویەتی، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی مۆدێلی “Edge” کە زۆر باریک بوو.
زنجیرەی Galaxy S26 سێ مۆدێل لەخۆدەگرێت: Galaxy S26 بنەڕەتی، Galaxy S26 Plus، و Galaxy S26 Ultra. هەرچەندە مۆبایلەکان دوای دەرکردنیان بۆ داواکاری پێشوەخت بەردەست دەبن، فروشتنی فەرمی لە ١١ی مارسەوە دەست پێدەکات.
چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ هەروەها گوێگری بێ وایەری Galaxy Buds 4 لە بۆنەی “Unpacked”دا بڵاوبکاتەوە.